سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان داوا ده‌كات كۆمسيۆنى عێراق سه‌رپه‌رشتيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان بكات
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بە نووسراوێکی فەرمی داوا لە كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق دەکات سه‌رپه‌رشتيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی کوردستان بكات.
له نووسراوێكى فه‌رميدا كه ڕۆژی دووشه‌ممه 2023/7/10 به واژۆى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاراسته‌ى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق كراوه و دانهيهكيشى به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان دراوه، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان داواى كردووه كۆمسيۆن ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌پێى فه‌رمانى ههرێميى ژماره (90) له 2023/3/26، بڕيار دراوه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ڕۆژى 2023/11/18 به‌ڕێوه بچێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواى كردووه كۆميسۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردن له ڕێکەوتی دياريكراودا، يان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شاراوانييه‌كانى عێراق له ڕێکەوتی 2023/12/18.