هەرێمی كوردستان.. ڕەگەزی نێر زۆرینەی دانیشتوان پێكدەهێنن

لە هەرێمی كوردستان ڕەگەزی نێر بەڕێژەیەكی كەم زۆرترە لە ڕەگەزی مێی

دەستەی  ئاماریش دەلێت تا کۆتایی 2023 ژمارەی دانیشتووانی هەرێم 6.5 ملیۆن کەس تێدەپەڕێنێت

دەستەی ئاماری هەرێم لە رۆژی جیهانی دانیشتووان ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە، رۆژی 11ـی تەممووزی هەموو ساڵێک لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەکو رۆژی دانیشتووانی جیهان دەستنیشانکراوە.

 بەپێی خەمڵاندنی دەستەی ئامار رەگەزی نێر زۆرینەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان پێکدێنێت كە سێ ملیۆن و 296 هەزار و 240 كەسن  لە بەرامبەردا سێ ملیۆن و 260 هەزار و 240 كەس كە دانیشتوی هەرێمن رەگەزی مێن.

هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی دەستەی ئامار،  لە کۆی ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، سەدا 78.4ـی دانیشتووان شارنشینن و لە بەرامبەردا سەدا 21.6ـی دیکە دانیشتووی گوند و لادێکانن. رێژەی گەشەی دانیشتووانیش تەنها بە 2% خەملێندراوە.

سەبارەت بەعێراقش لە ریزبەندی 35ـی ئەو وڵاتانە دێت کە زۆرترین ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی 2023 هەبووە كە گەیشتووەتە سەرووی 45 ملیۆن و 527 هەزار کەس.

پێشبینیش دەكرێت تا ساڵی 2100 ژمارەی دانیشتووانی جیهان 10 ملیار کەس تێبپەڕێنێت.


دڵخوازەكانتان