بە درێژی حەوت كیلۆمەر ڕێگای بەردەم تونێلی دەربەندیخان قیرتاو دەكرێت

حکومەتی هەرێم نزیکەی 500 ملیۆن دیناری بۆ رێگەی بەردەم تونێلی دەربەندیخان تا ژاڵەناو تەرخانکردووە و بەو پارەیە قیرتاو دەکرێت.

سلێمان سەعید قایمقامی دەربەندیخان راگەیاند، هەموو ئەو بەشانەی رێگەکە کە خراپبوون، قیرتاو دەکرێت ئێستا هەردوو رێگای رۆیشتن بە ئاراستەی پارێزگای سلێمانی لە نزیک تونێل و ئاڕاستەی هاتن بۆ قەزای دەربەندیخان لە نزیک سەر شاخی بەرانان، بەربەست کراو، بۆ ئەو بارهەڵگرانەی کە بەرزییان لە چوار مەتر و 10 سانتیم زیاترە.

قایمقامیەتی دەربەندیخان داواش دەکات، ئەو بارهەڵگرانەی کە لە چوار مەتر و 10 سانتیم بەرزترن، رێگەی سەر شاخی بەرانان و رێگای ناوتاق بەکاربهێنن .

دڵخوازەكانتان