یەکەم حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە گوندێکی سنووری قەزای چۆمان تۆمارکرا.

ئەمڕۆ 6/7/2023، د. ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان راگەیاند، دوێنێ یەکەم حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە سنووری قەزای چۆمان تۆمارکرا.

روونیکردەوە، ئەو کەسەی تووشی تای نەخۆشی خوێنبەربوون بووە، ناوی هێمن تەها تەمەنی 35 ساڵە و پیشەی پێشمەرگەیە و دانیشتووی گوندی چۆم درێژی سەر بە ناحیەی سمیلانە، جگە لەوەی پێشمەرگەیە کاری گۆشتفرۆشی (قەساب)ی دەکات.

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە 28ی حوزەیرانی 2023 بڵاویکردووەتەوە، 12 تووشبووی تای خوێنبەرووبوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، لەو ژمارەیەدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی تا ئەو وادەیە 25 کەسی گومانلێکراوی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

ئەمە لەکاتێکدایە زیاتر لە 700 حاڵەتی گومان لێکراو لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق تۆمارکراون و زیاتر 261 حاڵەتی پشتڕاستکراوەوە هەن، 61 کەسیش بەهۆی تای خوێنبەربوون مردون.

دڵخوازەكانتان