هه‌نار ته‌ها: پیرۆزبایی سەرۆكی حكوومەت گه‌وره‌ترین دیاریی جیهانه بۆ من
وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە نوێنەرایەتیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی قوتابی هەنار تەها، یەكەمی سەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە قۆناغی 12ی وێژەیی، كرد، هەروەها كلیلی ئەو خانووەی پێشكەش كرد، كە سەرۆكی حكوومەت بۆی كردە دیاری.
ئەمڕۆ د. ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان، بە نوێنەرایەتیی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سه‌ردانی ماڵی هه‌نار ته‌ها، قوتابیی یه‌كه‌می به‌شی وێژه‌یی له 12ی ئاماده‌یی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانی كرد و رایگه‌یاند: “به نوێنه‌رایه‌تیی كاك مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووینه ئێره، دوێنێ فه‌رمانی كرد سه‌ردانیان بكه‌ین و دیارییه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تیشمان پێشكه‌شی كرد.”
گوتیشی: “په‌یامی مه‌سروور بارزانی، له رووه مه‌عنه‌وییه‌كه‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌و مرۆڤانه‌ی خاوه‌ن ئیراده‌ن، قۆناغی سه‌خت تێده‌په‌ڕێنن و ده‌گه‌نه ئامانجی باڵا، پێویسته له ئامانجی باڵا پشتگیری و پشتیوانی بكرێن.”
وه‌زیری په‌روه‌رده باسی لەوەش كرد: “سه‌رۆكی حكوومه‌ت دیاری و خه‌ڵات پێشكه‌شی هه‌موو یه‌كه‌مه‌كان ده‌كات، به‌ڵام چیرۆكی هه‌نار ته‌ها جیاواز بوو، چه‌ندان په‌یامی بۆ هه‌موان تێدا بوو، به‌لای سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه په‌یام و لایه‌نه مه‌عنه‌وییه‌كه زۆر گرنگه، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن ئیراده‌ن.”
د. ئالان حەمەسەعید بە هەنار تەهای گوت: “شاژنی شاشه‌كان تۆی، ئیراده و توانایه‌ك ده‌رخراوه و پیشانی هه‌موو كه‌س ده‌درێت، كه مه‌رج نییه هه‌موو شتێك فه‌راهه‌م كرابێت، ئینجا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێ.”
لای خۆیه‌وه هه‌نار ته‌ها، سوپاسی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كرد و گوتی: “كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت پیرۆزبایی لێ كردووم، گه‌وره‌ترین دیاریی جیهانه بۆ من، وا ده‌زانم هه‌موو جیهان له‌به‌رده‌می مندایه.”