سلێمانی … 100 منداڵ بەهۆی سکچوون و رشانەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراون

 بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە شاری سلێمانی  رایگەیاند، رۆژانە لەنێوان 100 بۆ 120 منداڵ دەهێنرێنە نەخۆشخانەکە کە نزیکەی 80 منداڵیان سکچوون و رشانەوەیان هەیە. گوتیشی: زیاتر لە 100 منداڵ بەهۆی سکچوون و رشانەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی  دەڵێت :” لەماوەی چەند رۆژی رابردوو حاڵەتێکی گیانلەدەستان بەهۆی سکچوون و رشانەوە لە نەخۆشخانەکە تۆمارکراوە.

راشیگەیاند، ساڵانە چەند حاڵەتێکی گیان لەدەستدان روودەدات بەهۆی سکچوون و رشانەوە، هەروەها هەندێک جاریش دایک و باوک هۆکارن لەوەی کە منداڵەکەیان گیان لەدەستدەدات، بەهۆی ئەوەی درەنگ دەیهێننە نەخۆشخانە یان دەیبەنە شوێنی هەڵە.

ئەو پزیشكە كە هاوكات بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی شاری سلێمانییە ، داوا لە دایک و باوکان دەكات کە منداڵی بچووکیان هەیە، لەگەڵ بچووکترین بەدیارکەوتنی نیشانەکانی سکچوون و رشانەوە بە خێرایی بهێندرێن بۆ نەخۆشخانە.

باسی لەوەشکرد، رۆژانە لەنێوان 100 بۆ 120 منداڵ دەهێنرێنە نەخۆشخانەکە کە نزیکەی 80 منداڵیان سکچوون و رشانەوەیان هەیە.

دڵخوازەكانتان