پلەی سەدان ئەفسەر بەرز دەكرێتەوە

به‌پێی فه‌رمانێكی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پلەی سەدان ئەفسەر بەرز دەكرێتەوە، کە تایبەتە بە خشتەی نەورۆزی 2022.

بەپێی فەرمانەكە بڕیار دراوە بە بەرزکردنەوەی پلەی 374 ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.

ئاماژه بەوەش کراوە، بەرزكردنەوەی پلەی ئەو کەسانە لە لیستی پلەبەرزكردنەوەی نەورۆزی 2022دا دەبێت و لە ڕۆژی شایستەبوونیان پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە.

بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەهۆی پلەبەرزكردنەوە، مووچەی ئەو كەسانە زیاد دەبێت و ناونیشانی سەربازییشیان بەرز دەبێتەوە.

بەپێی یاسای وەزارتی پێشمەرگە، پلەبەرزكرنەوە و سەرمووچەی پێشمەرگە بە دوو خشتەی ساڵانە دەبێت، كە پێی دەگوترێت خشتەی نەورۆز و ئەیلوول.

فەریق ڕوكن عیسا عوزێر، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، راگەیاند: “دوای ئەوەی تەواوی وردەکاریمان بۆ حکوومەت نارد، فەرمانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران گەڕایەوە.”

ئاماژەی بەوەش دا: “کاری باش کراوە بۆ ئەوەی ئەمساڵ كێشەی تەرقییە و پلەبەرزكردنەوە لەناو لەشكری كوردستاندا نەمێنێت.”

دڵخوازەكانتان