بەرهەم هێنانی پەتاتە شەش هێندە زیادی كردووە و هەناردەی وڵاتانی كەنداو دەكرێت

لەئێستادا نزیكەی 30 هەزار دۆنم زەوی بە پەتاتە چێندراوە، چاوەڕوان دەكرێت قەبارەی بەرهەم تەنها لە دەشتی ناوكوڕ 350 هەزار تۆن بێت 
لە دەشتی ناوكوڕ دەكەوێتە سنوری پارێزگای دهۆك زەویەكی بەپیتە بۆ بەرهەم هێنانی پەتاتە جوتیاران دەلێن بەرهەمهێنانی پەتاتە لە هەرێمی كوردستان، شەش ئەوەندەی پێداویستیی ناوخۆیە لە ماوەیەكی نزیكدا، پەتاتەی هەرێمی كوردستان رەوانەی وڵاتانی كەنداو دەكرێت.

جوتیاران دوو جۆر پەتاتە بەرهەم دەهێنن، یەكەمیان پەتاتەی خواردنە و نزیكەی 30 جۆری هەیە، هەروەها ئەوەی دیكە پەتاتەی پیشەسازییە كە نزیكەی شەش جۆری هەیە و بۆ چپس و فینگەر بەكاردێت، لە هەرێمی كوردستان هەردوو جۆرەكەی بەرهەم دەهێنرێت

بەپێی داتاكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، هەرێمی كوردستان بۆ ساڵێك پێویستی بە 100 هەزار تۆن پەتاتە هەیە، بەڵام ئەمساڵ چاوەڕوان دەكرێت لە هەرێمی كوردستان 600 هەزار تۆن پەتاتە بەرهەمبێت.

 حكوومەتی هەرێم بۆ ئەوەی بتوانێت  پەتاتە هەناردەی وڵاتانی كەنداو بكات لەگەڵ كونسۆڵخانەی ئیمارات یاداشتێكی لێكتێگەیشتینیان هەیە بۆ ئەوەی بتوانن چەندین جۆری بەروبوومی كشتوكاڵی لەنێویاندا پەتاتە رەوانەی ئیمارات بكرێت كە بڕیارە لە وادەیەكی نزیكدا پڕۆسەكە دەست پێ بكات.


بەرهەم هێنانی پەتاتە ساڵانە 20 بۆ 25 هەزار هەلی كار لە و سنورە دەڕەخسێنێت .

دڵخوازەكانتان