مەسرور بارزانی یەكەی نیشتەجێبوون پێشكەشی قوتابییەکی یەکەم دەكات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەیەکی نیشتەجێبوون دەکاتە دیاری بۆ خانەوادەی هەنار تەها، قوتابی پۆلی 12، کە لەسەر ئاستی وێژەیی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” مەسرور بارزانی رایسپاردووە، لە قەزای چەمچەماڵ سەردانی ئەو قوتابییە و خانەوادەکەیان بکات.

وتیشی :” سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خەڵاتی دەبێت بۆ هەموو یەکەمەکان.

هەنار تەها نووری، قوتابییەکی سنووری قەزای چەمچەماڵە و یەکێکە لە قوتابییە یەکەمەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی.

هەنار تەها بە کۆنمرەی 682 و تێكڕای %97.43 توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت لەسەر ئاستی وێژەیی لە هەرێمی کوردستان.

دڵخوازەكانتان