بازرگان و خاوەن کۆمپانیاکان نیگەرانن لە راگرتنی گەشتەکانی تورکیا بۆ سلێمانی

لە بڕیارێکی نوێدا دەسەڵاتى فڕۆکەوانى تورکیا، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردەوە ، تا سەری ساڵی نوێ

درێژکردنەوەی بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتەکانی تورکیا بۆ سلێمانی زیانى زۆری بۆ بازرگانانی سلێمانی هەیە و بارزگانان دەبێت بچن بۆ هەولێر

عەتا ئەنوەر، سەرۆکى لقى سلێمانى نووسینگە و کۆمپانیا گەشتیارییەکانى سلێمانى  دەڵێت :” لەسەدا 40 بۆ 50ى کارى كۆمپانیاكان ڕاگیراوە

بەگوێرەی داتاکان لە چەند مانگى رابردوودا راگرتنى گەشتەکان بۆ تورکیا بە رێژەى لەسەدا 30 زیانى بە جموجوڵى بازرگانى سلێمانى گەیاندووە، درێژ کردنەوەشى بۆ ساڵى داهاتوو زیانەکان زیاتر دەکات.

دڵخوازەكانتان