سێ ڕۆژ له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته پشووی فه‌رمی
له هه‌رێمی كوردستان، سێ رۆژی ئه‌م مانگه ده‌كرێته پشوو، كه یه‌كێك له پشووه‌كان ده‌كه‌وێته رۆژی هه‌ینییه‌وه.
به‌پێی رۆژژمێرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، تایبەت بە پشووە فەرمییەکان، رۆژی 14ی تەمووزی هه‌موو ساڵێك، بە بۆنەی ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی تهمووز له عێراق، كه سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی له شانشینییه‌وه گۆڕی بۆ كۆماری، ده‌كرێته پشوو، هه‌رچه‌نده ئه‌و ڕێكه‌وته، ده‌كه‌وێته رۆژی هه‌ینییه‌وه.
هه‌ر به‌پێی رۆژژمێرییهكه، رۆژی 18ی ته‌موزی 2023 ده‌بێته پشووی فه‌رمی، به بۆنه‌ی رۆژی سه‌ری ساڵی كۆچییه‌وه.
هاوكات رۆژی 27ی ته‌مووزیش، به بۆنه‌ی رۆژی عاشووراوه، ده‌كرێته رۆژی پشووی فه‌رمی.