لە سلێمانی هێزێکی کۆماندۆ بنکه‌یه‌کی پۆلیس چه‌ک ده‌که‌ن

کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی هاووڵاتیەک کێشەی لەگەڵ خێزانێکدا دەبێت و تەقە دەکات، لەو کاتەدا پێشمەرگەیەکی هێزەکانی کۆماندۆ بەوێدا تێپەڕ دەبێت و پێی دەڵێت بۆ تەقە دەکەی و ده‌مه‌قاڵی دروست ده‌بێت.

 سەرچاوەیەک لە هێزەکانی کۆماندۆ رایگه‌یاند، لەو کاتەدا دەمەقاڵێ لە نێوان ئەو هاووڵاتییە و پێشمەرگەکەی کۆماندۆ دروست دەبێت و هاووڵاتیەکە تەقە لە پێشمەرگەکە دەکات و پێشمەرگەکەی کۆماندۆ دەمانچەکەی لێدەسێنێت. ئه‌و سه‌رچاوه‌ راشیگه‌یاند، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی راپه‌ڕین دەچنە شوێنی رووداوەکە و پێشمەرگەکەی کۆماندۆ دەسگیردەکەن ئەویش تەلەفۆن بۆ هێزەکانی کۆماندۆ دەکات و بە دوو ئۆتۆمبێل چونەتە سەر بنکه‌که‌ و پێشمەرگەکەیان هێناوەتە دەرەوە.

دڵخوازەكانتان