شەپۆلێکی گەرمای بەهێز بەڕێوەیە

دەستەی کەشناسی عێراق پلەی گەرمی رۆژانی جەژنی قوربانی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

دەستەی کەشناسی عێراق، پلەی گەرمی رۆژانی جەژنی قوربانی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و کە لە رۆژانی جەژن پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە و بەشێوەیەک لە پارێزگای بەسڕە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەگاتە 49 پلەی سەدی لە پارێزگاکانی دیکەی خوارووی عێراق لە سەرووی 46 پلەی سەدی دەبێت.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە پلەی گەرمی رۆژانی جەژن لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە 41 پلەی سەدی تێپەڕ ناکات، لە کەرکووکیش دەگاتە 45 پلەی سەدی.

دڵخوازەكانتان