یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

ئەمڕۆ 25/6/2023 شێروان جەلال، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە رایگەیاند، یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە سنووری کۆیە تۆمارکرا و هاووڵاتییەکە دانیشتووی گوندی سماقوڵییە. هاوکات کەسوکارکەی دەڵێن “ئاژەڵدار نین”.

بەگوێرەی زانیارییەکان ، نەخۆشەکە تەمەنی لە نێوان 70 – 75 ساڵییە و نەخۆشی درێژخایەنی فشاری خوێنی ھەبووە، دووجار پشکنینی لە ھەولێر و پاشان لە بەغدا بۆ کراوە و لە ھەردوو پشکنینەکە دەرچووە کە نەخۆشی تای خوێنبەربوونی ھەیە.

نیشانەکانی تای خوێنبەربوون بریتین لە (تا، ئازاری ماسولکە، سەرگێژخواردن و سەرئێشە، ئازاری مل و پشت، هەوکردنی چاو و هەستیاری بە رووناکی، رشانەوە و سکچوون، ئازاری سک، ئاوسانی گەروو).

دڵخوازەكانتان