رێوڕەسمێكی رێزلێنان بۆ خوسرەو جاف و تازەترین بەرهەمی رێك خرا
لە رێوڕەسمێكی شایستەدابە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حزبی و حكوومی و نووسەران و رۆشنبیران و میدیاكارانی كوردستان، دوێنێ ئێوارە لە هەولێر، بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، رێزی لە هونەرمەند و رۆشنبیری ناوداری كورد خوسرەو جاف گرت.
لە سەرەتای ڕێوڕەسمەكەدا دكتۆر سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لە وتارێكدا وێڕای بەخێرھێنانی ئامادەبوان گوتی: ئەمە یەكەم بەرھەمی (دائیرەتولمەعاریف) لە ھەرێمی كوردستان و عێراق، بۆیە بەرھەمێكی گرنگ و سەنگینە و بەلێنیشیدا سەكۆی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بەردەوام بێت لەم مەڕاسیمە مەزنانە و گوتیشی: ناكرێت ڕوڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەبیربكەین كە ئەو لەپشت ئەم شاكارە گەورەیە بوو.
دواتر فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وتارێكی پێشكەشكرد و گوتی: ئەم بەرھەمە بۆ كورد و تەوای عێراق سودێكی زۆری بۆ مەعریفەت دەبێت و ھیوام وایە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بەردەوام بێت لەم جۆرە مەڕاسیمانە نەك تەنھا بۆ پارتییەكان، بەڵكو بۆ ھەموو كوردستانییەكی نیشتیمانی.
پاشان ئامادەبوانی بینەری (بەركولێك لە خوانی خوسرەو جاف) بوون و، بەرھەمی (دائیرەتولمەعاریف) پێشكەشی ٥ دەزگای كلتووری و میدیایی كرا.
لە كوتاییدا چەپكە گوڵی پیرۆزبایی و سوپاسنامە لەلایەن بەرپرسانی حكومی و حزبی و سەندیكا و ڕێكخراوەكانی كۆمەلگەی مەدەنی پێشكەش بە ھونەرمەندی گەورەی كورد (خوسرەو جاف) كران.
شیعر و گورانی پێكھێنەرێكی دیكەی مەڕاسیمەكە بوون.
لەو رێوڕەسمەدا وێڕای خوێندنەوەی چەند وتارێك، رۆشنایی خرایە سەر خزمەتی دەیان ساڵە و بێوچانی خوسرەو جاف لە بواری هونەر و كولتووردا، نەخاسمە تازەترین بەرهەمی نووسەر كە (دائیرەتولمەعاریف – ئەنسكلۆپیدیای كوردی)ە.
خوسرەو جاف لای خۆیەوە، دائیرەتولمەعاریفی پیێشكەش بە پێنج دەزگای دیاری میدیایی و كولتووری كرد، لە كۆتاییدا، خەڵاتی رێزلێنان و چەپكەگوڵی وەفا و دەستخۆشی لەلایەن بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی و چەندین كەسایەتییەوە پێشكەش بە خوسرەو جاف كرا.