ئایا کافاین یارمەتی شەقیقە دەدات؟

ئەگەر شەقیقەی درێژخایەنت هەیە، ڕەنگە هەوڵتدابێت بە هەر نرخێک بێت لە کافاین دوور بکەویتەوە لە ترسی ئەوەی شەقیقەت بۆ دروست بکاتەوە

بەڵام ئایا لە ڕاستیدا کافاین یارمەتی شەقیقە دەدات؟

بەڵێ و نەخێر، بۆیە خێرا كوپی قاوەگەت دورمەخەوە ، خواردنەوەی كافاین پەیوەستە بەوەی کە چەندە کافاین بەكاردە هێنیت

پسپۆڕی سەرئێشە  Emad Estemalik,، لە پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان شەقیقە و کافاین دەکۆڵێتەوە و چەند ئامۆژگارییەکی پراکتیکی پێشکەش دەکات سەبارەت بە چۆنیەتی خواردنەوەی قاوەکەت.

چۆن کافاین یارمەتیدەرەدەبێت

توێژینەوەکان دەریدەخەن کە بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی شەقیقەی episodic دەبن كە ئەو جۆرە شەقیقەیە  پێناسە دەکرێت بە ١٤ سەرئێشە لە مانگێکدا، یەک بۆ دوو ژەم کافاین ڕەنگە ڕوودانی سەرئێشە بە درێژایی ڕۆژ سنووردار بکات.

بۆ بەکارهێنەرانی ئاسایی، کافاین، یەک بۆ دوو ژەم —8 ئۆنسە  قاوە، 6 ئۆنس لە چا، ١٢ ئۆنس. لە سۆدە، یان 2 ئۆنس. خواردنەوەی وزەبەخش بە پێی توێژینەوەكان  هیچ کاریگەرییەکی نەبووە لەسەر شەقیقە لە هەمان ڕۆژ یان ڕۆژی دواتردا.

کافایین هەوکردن کەمدەکاتەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئازاری شەقیقە.

چۆن کافاین دەبێتە هۆی یان دەستپێکردنی شەقیقە

لە کاتێکدا کافاین دەتوانێت سوودبەخش بێت کاتێک لە دوو ژەم لە ڕۆژێکدا زیاتر نەخورێتەوە ، کاتێک دەگەیتە سێ ژەم یان زیاتر، لەوانەیە تووشی کێشە بیت

کافاین میزهێنەرە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر میز بکەیت وە زۆر خواردنەوەی کافاین دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش، هەروەها لەدەستدانی magnesium ئەو هۆکارە دەتوانن شەقیقە دروست بکەن.

گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە زۆر خواردنەوەی کافاین دەتوانێت ئەو شەقیقە  episodic

 ( واتە شەقیقەی كورت خایەن ) بکاتە شەقیقەی درێژخایەن (پێناسە دەکرێت بە سەرئێشەی ١٥ جۆر یان زیاتر لە مانگێکدا).

وازهێنان لە کافاین

ئەگەر بەردەوام کافاین بخۆیت و دواتر ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ بەبێ کافایین بین  ، دەتوانیت بە بەئاساتی واز لە کافاین بهێنیت . یەکێک لە نیشانەکانی وازهێنان  لە کافاین دەتوانێت شەقیقە بێت.

کافاین خوێنبەرەکانی مێشکت بەرتەسک دەکاتەوە، بەڵام کاتێک واز لە خواردنی کافاین هێنا، ئەو خوێنبەرانە دەکرێنەوە و ئەوەش دەبێتە هۆی ئازار.

توێژینەوەکان دەریدەخەن کە نیشانەکانی وازهێنان لە کافاین كە ئازارت بۆ دروست دەكات  بە شێوەیەکی گشتی لە ماوەی ١٢ بۆ ٢٤ کاتژمێردا دەست پێدەکات دوای ئەوەی وازت لە خواردنی کافاین هێناوە

ئازارشکێن و شەقیقە

هەندێک لە ئازارشکێنەکان وەکو Excedrin® Extra Strength و Excedrin® Migraine کافاینیان تێدایە.

بەپێی توێژینەوەکان، کافاین دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ زیادکردنی ئەوەی کە دەرمانەکان چەندە باش هەڵدەمژرێن، ئەمەش دەتوانێت زۆر خێراتر ڕزگارت بكات لە ئازار

بەڵام ئەگەر زۆر دەرمانی ئازارشکێن بخۆیت کە کافاینیان تێدایە یان زۆر بەکاری بهێنیت، لەوانەیە تووشی سەرئێشەی زیاد بەکارهێنانی دەرمان بیت.

پێویستە چیبکەیت؟

کەواتە، چەند کافاین زۆرە؟ وە چی بکەیت بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەوەی کە زیاتر لەوەی ئامۆژگاری کراوە بەکارناهێنیت؟

دکتۆر Dr. Estemalikدەڵێت: “گەورەترین شت کە دەبێت ئاگاداری بیت قەبارەی ژەمی خواردنەوە کافاینییەکانە کە دەیخۆیت”. “

بۆیە، ئاگاداری بڕی کافاین بە لە قەبارەی پێشکەشکردنی خواردنەوەکاندا. هەوڵبدە ڕۆژانە خۆت سنووردار بکەیت بۆ ١٥٠ بۆ ٢٠٠ میلیگرام. ئەوە نزیکەی یەک بۆ دوو کوپ قاوەیەی ئاساییە.

وە وا مەزانە کە تۆ ئەگەر قاوەیەکی بێ کافاین بخۆیتەوە. هێشتا بڕێکی کەم لە کافاین لەو بەرهەمانەدا هەیە، بۆیە ئەگەر بەڕاستی هەستیاریت بە کافاین، لەوانەیە بتەوێت خۆت لە بێ کافایین بەدوور بگرێت.

بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە، ئەگەر گەشت دەکەیت، بزانە کە لەوانەیە بتوانیت چێژ لە دوو کاپوچینۆ وەربگریت لەبری تەنها یەک کاپوچینۆ. ڕێژەی کافاین لە خواردنەوەکان لە ئەمریکا بەزۆری زیاترە لە وڵاتانی دیکە.

لە کاتێکدا زۆربەی خەڵک دەتوانن نزیکەی ٤٠٠ میلیگرام کافاین بخۆن بەبێ هیچ نیگەرانییەک، ئەگەر نەخۆشی  شەقیقەت هەیە ، گرنگە چاودێری وەرگرتنی کافاینەکەت بکەیت و ئاگاداری هەر نیشانەیەکی شەقیقە بیت کە هەستی پێدەكەیت

ئەگەر پرسیاری زیاترت هەیە سەبارەت بە شەقیقە و کافاین، Dr. Estemalikئامۆژگاری دەکات لەگەڵ پزیشكی پسپۆری شەقیقەدا قسە بکەیت، کە دەتوانێت هەندێک ڕێنمایی پێشکەش بکات سەبارەت بە چارەسەری درێژخایەنی شەقیقە.

سەرچاوە ماڵپەڕی https://health.clevelandclinic.org

دڵخوازەكانتان