یادگار مەحمود: كاردەكەین بودجە بۆ گێڕانەوەی ١٢% پاشەكەوتی موچە تەرخان بكرێت

فراكسیۆنی پارتی داوای گێڕانەوەی 12% پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكات و بۆ ئەوەش داوای دابینكردنی بودجەیەكی تایبەت دەكات.

یادگار مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، بە رادیۆ و تەلەفزیۆنی سلێمانی راگەیاند ” لە ئێستادا هەوڵەكانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەیە گێڕانەوەی پاشەكەوتی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكرێتە 12% و بۆ ئەوەش بودجەیەكی تایبەتی بۆ تەرخان بكرێت.

یادگار مەحمود ئاماژەی بەوەشدا ، ئەگەر بودجەیەك تەرخان نەكرێت بۆ گێڕانەوەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئەوا دەبێتە یاسایەكی مردوو و لایەنی پەیوەندیدار بە ئاسانی دەتوانێت خۆی لە جێبەجێكردنی بدزێتەوە.

دڵخوازەكانتان