نرخی دۆلار دابەزی
ئەمڕۆ یەکشەممە 11/6/2023 نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بۆرسەی سەرەکی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی کیفاح و حورییە لە بەغدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 145 هەزار و 900 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.
لەکاتێکدا بەرەبەیانی دوێنێ ،نرخی 100 دۆلار گەیشتە 146 هەزار و 500 دینار .
سەبارەت بە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیش، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 145 هەزار و 800 دینار، هەروەها نرخی کڕینیش بە 145 هەزار و 700 دینار بووە.