لە سلێمانی چوار كەس دەستگیركران

پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، چوار تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە هەوڵیانداوە لە تاقیکردنەوەکانى  کۆتایی ساڵى پۆلى 12ى ئامادەیی غەش بکەن و لەگەڵیشیاندا چەندین کەلوپەل دەستیان بەسەردا گیراوە.

پۆلیسى سلێمانى ئاشكرایكرد؛ زانیاریمان کۆکردوەتەوە لەسەر چەند تۆمەتبارێک کە نیازیان هەبوە لەڕێى ئامێرى بێتەل و مۆبایلەوە لە تاقیکردنەوە گشتییەکاندا قۆپیى بکەن.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە : توانراوە تۆمەتباران لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیربکرێن و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر دو ئامێری بێ تەل و مۆبایل و چەند کەلوپەلێکی تر، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکدا کە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشکردن بەکاریبھێنن.

بەپێى وتەى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى لە ئێستادا تۆمەتبارەکان راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، بەڵام هیچ زیانیارییەکیان لەسەر رەگەز و تەمەنى ئەو چوار تۆمەتبارە بڵاو نەکردوەتەوە.

دڵخوازەكانتان