كۆڕبه‌ندی ئابووری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان به‌نگلادیش و هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو
ئەمڕۆ سێشەممە 2022.8.9، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و محەممەد فەزڵ باری، باڵیۆزی بەنگلادیش لە عێراق و دارا جەلیل خەیات، سەرۆکی یەکێتیی ژورە بازرگانیی و پیشەسازییەکانی ھەرێمی کوردستان و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان و بازرگانانى هەرێمى کوردستان و بەنگلادیش، لە یەکێتیی ژورە بازرگانیی و پیشەسازییەکانی ھەرێم كۆڕبه‌ندی ئابووری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان به‌نگلادیش و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
لەڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر لە گوتارێکدا ڕایگەیاند: “بەهێزکردنى پەیوەندییە بازرگانییەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وڵاتان هەریەک بە ئاست و قەبارەى خۆى بەشێکى گرنگە لە هێڵە گشتییەکانى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان”.
پارێزگارى هەولێر سەبارەت بە ئەنجامدانى كۆڕبه‌ندی ئابووری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان به‌نگلادیش و هه‌رێمى کوردستان لە هەولێرى پایتەخت وێڕاى ئەوەى تەئیکد لە هەموو هاوکارى و ئاسانکارییەک کردەووە کە پێشکەش بە بارزگان وکۆمپانیاکانى بەنگلادیش بکرێت، گوتى: وڵاتى به‌نگلادیش بەو پەیوەندییەى کە هەیانە و دروستیان کردووە لەگەڵ بازرگانان و ژوورەکانى بازرگانی لەهەرێمى کوردستان بە هەنگاوێکى دروستى دەزانین و پشتیوانى لێدەکەین، دڵنیایش دەدەین ئەو پەیوەندییانە دەبن بە بنەمایەک بۆ رەخساندى دەرفەتى کار بۆ کۆمپانیاکانى ئەوان”.