بەهۆی لیژنەی دارایی كۆبونەوەی پەرلەمان ئەنجام نەدرا

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ ئەوەیە لیژنەی دارایی دەنگ بە ڕەشنوسی پرۆژەیاسای بودجە بدات، دواتر سەرۆکی پەرلەمان ڕادەستی ئەندامانی پەرلەمانی بکات.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ب ڕاگەیاند: ”بڕیار بوو کۆبوونەوە کاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆ بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی لیژنەی دارایی ڕاپۆرتی ئامادە نەکردبوو، دانیشتنەکە خرایە کاتژمێر هەشتی شەو بۆ ئەوەی دەرفەت بدرێت بە لیژنەی دارایی، تاکوو ڕاپۆرتەکە ئامادە بکەن و دواتر سەرۆکی پەرلەمان بیداتە ئەندامانی پەرلەمان.”

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی دارایی ڕاپۆرتی کۆتایی ئامادە بکات ئەوەی ئەمڕۆ پرۆژەیاساکە تێ پەڕێت .

دڵخوازەكانتان