ئەپڵ نوێترین داهێنانی خۆی نمایش کرد

ئەپڵ لەڕێگەی ڤیژن پڕۆ بەکارهێنەرانی دەباتە جیهانێکی تێکەڵ لە خەیاڵ و راستەقینە

کۆمپانیای ئەپڵ، لەویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمەریکا، یەکەمین چاویلکە، یاخود هێدسێتی ڤی ئاڕی، لە جۆری Apple Vision Pro نمایش کرد.

ئەم داهێنانە نوێیەی ئەپڵ، هاوشێوەی کۆمپیوتەر دروستکراوەو خاوەن سیستمێکی بەهێزە، لەڕێگەی دەست و تیشکی چاو و دەنگی بەکارهێنەرەوە بەکاردێت و کۆنتڕۆڵ دەکرێت، ئەم چاویلکەیە بەتیشکی چاو بەکارهێنەرەکەی دەناسێتەوە. خاوەنی ڕونمايى 23 مليۆن پێكسڵە، بە كوالێتى 4K و 3D ڤیدیۆو فۆتۆکانت بۆنمایش دەکات.

هاوکات پێکهاتوە لە 12 كامێرا و 5 ھەستەوەر و 6 مايكرۆفۆن. ئەوە جگە لەوەی وابەستەی ئەپڵیکەیشنەکانی (ئەپڵ) ئایفۆن و ئایپاد دەبێت و خۆشی توانای دانان و دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنی تایبەت بەخۆی هەیە. پاترییەکەی توانای کارکردنی هەیە بۆماوەی دووکاتژمێری بەردەوام.

کۆمپانیای ئەپڵ، نرخی ئەم VR نوێیەی بەنزیکەی 3500 دۆلاری ئەمەریکی دیاریکردوە، وابڕیارە لەسەرەتای ساڵی 2024 بخرێتە بازاڕەکانی جیهانەوە.

دڵخوازەكانتان