بانكی ناوەندیی عێراق بڕی 207 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە کە زۆرترینی بە شێوەی حەواڵەیە
بانكی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 6ی 6 بڵاوی کردەوە کە بڕی 207 ملیۆن و 331 هەزار دۆلار خستنەڕووی ڕۆژانە بووە کە 144 ملیۆن و 60 هەزار دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و 63 ملیۆن و 110 هەزاریش بە شێوەی كاش خراوەتە ڕوو.
دوێنێ تەنیا 16 ملیون دۆلاری کاش خرابووە بازاڕ، بەڵام ئەمڕۆ ڕێژەکه زۆر زۆر بەرز کراوەتەوە بە ئامانجی دابەزاندنی بەهای دۆلار.
نرخی فرۆشتنی ئەو بڕە پارەیەی حهواڵه دهکرێ بۆ هەژماری بانکی لە دەرەوەی وڵات، بە هەزار و 305 دینار بۆ هەر دۆلارێک و نرخی فرۆشتنی کاش بۆ هاووڵاتییانی عێراقی بۆ هەر دۆلارێک هەزار و 310 دینارە.
ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 147 هەزار و 750 دینارە، لە کاتێدا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتە 148 هەزار و 500 دینار.