ژمارەیەک بەنزینخانە بەهۆی کوالێتیی خراپی بەنزینەوە داخران
بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بە ڕێنوێنییەکان، لەلایەن قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێرەوە، ١٣ سێزدە وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە)، لە کۆی ١٣٢ وێستگە کە پشکنینیان بۆ کراوە لە 13/5/2023-وە تا 1/6/2023 لە شاری هەولێر داخران و سزا دران.
ئەوانیش وێستگەکانی:
– وێستگەی ڕۆڤە
– وێستگەی هاونیشتمان
– وێستگەی ڕەوا ١
– وێستگەی ڕەوا ٢
– وێستگەی کوردستان
– وێستگەی ئارام
– وێستگەی سیار
– وێستگەی هاوینەهەوار
– وێستگەی ڕێگای بەحرکە
– وێستگەی کانی
– وێستگەی ڕزگاری
– وێستگەی کەرکووك
– وێستگەی ڕۆژ