تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت” لە سبەینێ دووشەممەوە لە کاتژمێر 8:00ی ئێوارەوە تا 7:00ی بەیانی و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بە مەبەستی راکێشانی کێبڵی کارەبا ، تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “لە سبەینێ دوشەممەوە تونێلی دەربەندیخان بە رۆژ واتە لە 7:00ی بەیانی بۆ 8:00ی شەو کراوە دەبێت و دوای ئەوکاتە تونێلەکە بەربەست دەکرێت بەو شێوەیەی ئاماژەمان پێکردوە، لەو کاتانەی کە تونێلەکە دادەخرێت شۆفێران دەتوانن رێگای سەرشاخ بەکاربهێنن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە ، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان بە رۆژ دەتوانن تونێلەکە بەکاربهێنن، بەڵام لە کاتژمێر 8:00ی شەو بۆ 7:00ی بەیانی نە رێگای سەرشاخ و نە تونێلەکە ناتوانن بەکاربهێنن.

دڵخوازەكانتان