بانکی ناوەندی خستنەڕوی دۆلاری بەشێوەی کاش زیادکرد

بانکی ناوەندی عێراق بڕى خستنەڕوى دۆلارى کەم کردەوە و خستنەڕوى دۆلاریش بەشێوەى کاش زیادیکردوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 225 ملیۆن و 960 هەزار و 577 دۆلارى خستە بازاڕەکانەوە.

بانکی ناوەندی لەو 225 ملیۆن دۆلارە، بڕی 184 ملیۆن و 60 هەزار و 577 دۆلار بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی و 41 ملیۆن 900 هەزار دۆلاریشى بەشێوەی کاش خستوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا دۆلار بە 147 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.

دڵخوازەكانتان