ئیلۆن مەسک بوەوە بە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان

ئێلۆن مەسکی سەرمایەداری ئەمریکی، جارێکی دیکە نازناوی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانی بەدەست هێنایەوە، ئەمەش دوای ئەوە هات سەرمایەداری فەڕەنسی، بێرنارد ئارنۆ لە 10% سەرمایەكەی لەدەستدا.

ئاژانسی هەواڵیی یونایتد پرێس ئینتەرناشناڵ-ی ئەمریکی بڵاوی کردەوە: دوای ئەوەی ژمارەی پشکەکانی بێرنارد ئارنۆی سەرۆکی کۆمپانیای (ئێڵ،ڤی،ئێم، ئێچ) بۆ بەرهەمهێنانی جلوبەرگی گرانبەها لە مانگی نیساندا کەمیان کردوە، جارێکی دیکە ئێلۆن مەسک نازناوی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانی بەدەست هێناوەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕو، کە لە لیستی 500 دەوڵەمەندترین پیاوی جیهاندا، مەسک بە 192 ملیار دۆلار لە ریزبەندیی یەکەمدایە.

هەرچەندە لە مانگی نیساندا، بێرنارد ئارنو بە سەرمایەی 211 ملیار دۆلار نازناوەکەی لە مەسک سەند، بەڵام دوای لەدەستدانی لە 10%ی پشکەکانی کۆمپانیاکەی، سەرمایەكەی بۆ 187 ملیار دۆلار دابەزی.

دڵخوازەكانتان