فواد حوسێن و سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی کۆبوونەوە
سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر جاسم محەممەد عەبود ئەلعومەیری، پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی حوزەیرانی 2023، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر جاسم محەممەد عەبود ئەلعومەیری، پێشوازی لە وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن کرد، لە میانەی دیدارەکەدا باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دەستوورییەکانی نێوان دادگای باڵای فیدراڵی و دادگا و ئەنجومەنە دەستوورییە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان کرد، بە مەبەستی چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی لە ژێر رۆشنایی چوارچێوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکاندا.
هەر لەدیدارەکەدا باسیان لە پاراستنی ماف و ئازادییە مەدەنی و سیاسییەکان کرد، هەروەها هەبوونی مافی دەنگدان و هەڵبژاردن و خۆ کاندیدکردن و دەستاودەستکردنی دەسەڵات بە ئاشتیانە.