ئیندومی خواردنە نا تەندروستەكە

 ئیندۆمی ئەو خواردنە خۆشەیە، كە ئامادەكردنی ئاسانەو هەروەها بەخێرایش ئامادە دەبێت.  خەلكانێكی زۆر ئالودەین و بە تامەزرۆیەوە نۆشی دەكەن. جا بەكارهێنەرانی ئیندۆمی لە هەموو ئاستەكانی تەمەندان، بەڵام لە رۆژگاری ئەمڕۆدا بە ریكلامە جوانەكانی سەرنجی منداڵ و نەو جەوانانی بۆ خۆی ڕاكێشاوە و بە رێژەیەكی زۆر حەزیان بۆ ئەم خواردنە زیانمەندەنە هەیە.

ئیندۆمی لە ئاردی پاڵاوتە دروست دەكرێت و بڕیكی زۆر خوێی تێدەكرێت. هەروەها لەناو زەیتی خورما یان كەرەدا دەكوڵێنرێت ئەو كات ئامادە دەبێت بۆ خواردن، هەروەها ئەم خواردنە كەمترین ڤیتامین و مادەی خواركی بەسود و ڕیشاڵی پرۆتینی تێدایە. ڕەنگە هەندێك جار دوای خواردنی ئیندۆمی تێبینی ئارەق كردنەوەت كردبێت ئەمەش بەهۆی ئەو خوێیە زۆرەوەیە كە لە ئیندۆمیەكەدا هەیە.

ئارەزومەندانی خواردنی ئیندۆمی بە تێپەڕبوونی كات، توشی ئەم كێشە تەندوستیانە دەبن كە لە خوارەوە ئاماژەی پێكراوە.

* تێكچوونی جگەر، ئیندۆمی مادەی مەترسیدار لە خۆدەگرێت وەك (پرۆتینی گڵایكۆڵ) كە گرفتی توندروستی بۆ جگەر دروست دەكات و بەهیواشی لە ناوی دەبات.

*شێرپەنجە ، ئەو مادە كیمیانەی كە لە ئامادەكردنی ئیندۆمیدا بەكار دەهێنریت هۆكارە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە و گەشەسەندنی خێراتری خانە شێرپەنجەیەكان

*نەخۆشی دڵ ، ئیندۆمی لەو خواردنە بێسود و بێ‌ ڤیتامینانەیە ، كە دەبێتە هۆی نەخۆشیەكانی دڵ، چونكە ئیندۆمیەكە پێش كردنە پاكەتەكەوە لە ناو چەوریدا دەكوڵێنرێت ئەمەش وادەكات چەوریەكی شێداری زۆری هەبێت هەروەها تامەكەشی لەو چەوریانەی تێدایە، كە چەوری ناو خوێن بەرز دەكەنەوە ئەوەش مەترسی هەیە لە سەر تەندروستی دڵ ، هەر لەگەڵ ئەمەشدا خوێیەكانی ناو ئیندۆمی بەرزە پەستانی خوێن دروست دەكەن، دەبێت بە هۆی جەڵدەی مێشك و مردنی پێش وەختە.

*قەڵەوی ، ئیندۆمی ڕیشاڵ و پرۆتینی كەمی تێدایە كە ئەم ڕیشاڵانە بەناو هەرسدا دەڕۆن و هەستی تێربوون دەبەخشێت. ئیندۆمی ئەو ریشاڵەی تیا نییە ئەو كات هەرچەندی لێبخورێت هەست بە تێربوون ناكرێت زیاتری لێدە خورێت. ئەمەش دەبێتە هۆی كەڵەكەبونی چەوری و هۆكاری قەڵەویە. 

*بەدخۆراكی لە منداڵاندا ، ئیندۆمی وادەكات منداڵان بەردەوام حەز بە خواردنی بكەن و حەزیان بۆ خواردنەكانی تر نامێنێت ئەمەش هۆكارە بۆ ئەوەی منداڵان توشی بەدخۆراكی ببن.

*كاریگەری لە سەر هۆرمۆنەكان، لە خانماندا دەبێتە هۆی تێكدانی سوڕی مانگانەو نارێكی هۆرمۆنی ، لە پیاوانێشدا هەمان كاریگەری هەیەو دەبێت بە هۆی تێكدانی هۆرمۆن و نەمانی ئارزوی سێكسی و گۆرانی سروشتی پیاو.

Top count   پێگەی –

وەرگێران/ هێما هیوا

دڵخوازەكانتان