سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن چەند پەیامێک بە بافڵ تاڵەبانی دەگەیەنێت
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بەبۆنەی 48ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، بە تەلەفۆن پەیوەندی بە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتییەوە دەکات و چەند پەیامێکی پێدەگەیەنێت.
لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان “پيرۆزبايى له بافڵ تاڵەبانی، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سياسى و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كان و مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تى و ته‌واوى ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن”.
نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست “ئه‌م ياده ببێته هانده‌رى ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كان، به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى”.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە یەکی حوزەیرانی ساڵی 1975 دامەزراوە و لەدوای پارتی دیموکراتی کوردستان، دووەم گەورەترین حیزبە لە هەرێمی کوردستان کە لە پەرلەمانی کوردستاندا لەکۆی 111 کورسی، خاوەنی 21 کورسییە.
دەقی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانییەوە:
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، بۆ يادى (48) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتى، پيرۆزبايى له به‌ڕێزيان و ئه‌نجومه‌نى باڵاى سياسى و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كان و مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركرايه‌تى و ته‌واوى ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه وێڕاى ئاماژه‌دان به خه‌بات و مێژووى يه‌كێتيى، خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال و پێگه و ڕۆڵى به بير هێنايه‌وه و هيواى خواست ئه‌م ياده ببێته هانده‌رى ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كان، به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، به ناوى خۆى و سه‌ركردايه‌تيى يه‌كێتييه‌وه، سوپاس و پێزانينى بۆ پيرۆزبايى و په‌يوه‌نديى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربرى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.