مەكتەبی سیاسیی پارتی پەیامێك بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەكێتی بڵاو دەكاتەوە

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/6/2023، مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی، پەیامێكی بڵاو كردەوە و ئاماژە بەوە دراوە: “بە بۆنەی 48 ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین، هیوای بەردەوامی و هەنگاوی نوێتر و باشترتان بۆ دەخوازین.”


دەقی پەیامەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی:

بەڕێزان/ مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان..

بە بۆنەی (٤٨) ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و، هیوای بەردەوامی و هەنگاوی نوێتر و باشترتان بۆ دەخوازین.

لەو دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاریەکانی قۆناغی ئێستامان و، داکۆکیکردن لە مافەکانی هاوڵاتیان و پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەستکەوتەکانمان و، پتەوکردنی گیانی یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی سیاسی لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی کوردستان و چارەسەرکردنی گیروگرفت و کێشەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و بەهێزترکردنی پایەکانی دیموکراسی.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین.. هەر سەرکەوتوو بن..

مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١ـی ٦ـی ٢٠٢٣

دڵخوازەكانتان