مەسرور بارزانی لە ساڵیادی دامەزرانی یەکێتیدا پەیامێک ئاراستەی سەرکردایەتی و لایەنگرانی ئەو حزبە دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە کرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، هیوادارە لەم بارودۆخەدا، گشت هێزە سیاسیەکان هەست بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان بکەن.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەبۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی دەکەم.

هیوادارم لەم بارودۆخەدا، گشت هێزە سیاسیەکان، پێکەوە کار بکەن و هەموو لایەک هەست بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان بکەن و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتیمان، بکەن بە ڕێرەوی کاری ئێستا و داهاتوویان.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2023/6/1

دڵخوازەكانتان