بڕیاره‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگ به‌پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ بدرێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە 31/5/2023 ، شێروان دووبه‌ردانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023-2025ی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتن ده‌كرێت و كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێ ده‌قه‌ ئه‌سڵه‌كه‌ی له‌ناو پڕۆژه‌كه‌ كه‌ تایبه‌ته به‌ پشكی هه‌رێم جێگیر بكرێت.

دووبەردانی ئەوەشی زیادکرد، “تا هه‌فته‌ی داهاتوو رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرێ كه‌ ئه‌و بڕگانه‌ی زیاد كراون، لاببرێن و كار به‌ ده‌قه‌ ئه‌سڵه‌كه‌ی بكرێت”.

ماوه‌ی سێ رۆژه‌ گفتوگۆكان له‌لایه‌ن فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، چڕ بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا رێككه‌وتنی كۆتاییان نه‌كردووه‌، دووبه‌ردانی ره‌تی كرده‌وه‌ كه‌ شاند له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ ئه‌و پرسه‌ سه‌ردانی به‌غدای كردبێت.

دڵخوازەكانتان