تەندروستی هەولێر لەسەر گیانلەدەستدانی کەسێک بە ‘تای خوێنبەربوون’ روونکردنەوە دەدات

تەندروستی هەولێر روونکردنەوەیەک لەسەر گیانلەدەستدانی ئەو کەسە بڵاودەکاتەوە کە گومان دەکرێت بە تای خوێنبەربوون مردبێت و دەڵێن: بۆ پشتڕاستکردنەوەی گومانەکە پشکنینەکەی رەوانەی بەغدا کرابوو.

لە روونکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەولێردا هاتووە: بەر لە دوو رۆژ هاووڵاتییەکی تەمەن 19 ساڵ لە رەگەزی نێر گەڕێندرایە نەخۆشخانە.

ئاماژە بەوەشدرا، دوای چارەسەری پێویست و گومانکردن لە نیشانەکانی کە تای خوێن بەربوونی هەبێت، دەستبەجێ پشکینیان بۆ ئەنجامدرا و رەوانەی تاقیگەی گشتی تەندروستی هەولێر کرا.

تەندروستی هەولێر راشیگەیاند، بۆ پشتڕاستکردنەوە لە حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێن بەربوون پشکنینەکەی رەوانەی شاری بەغدا کرا، بەڵام بەداخەوە دوای پێدانی چارەسەری پێویست ئەمڕۆ ئەم هاووڵاتیە گیانی لەدەستدا

دڵخوازەكانتان