نرخی دۆلار گۆڕانی بەسەرداهات

ئەمڕۆ چوارشەممە 31/5/2023 لەگەڵ خستنەڕوی زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیەوە، گۆڕانکاری لە بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی رویدا و بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 146 هەزار و 750 دینار.

بەگوێرەی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقی بۆ ئەمڕۆ، بەشێوەی حەواڵە 189 ملیۆن و 299 هەزار و 301 دۆلار، بەشێوەی کاش 60 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە کە کۆی گشتی دەکات 250 ملیۆن و 99 هەزار و 301 دۆلار.

لەئێستادا بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 146 هەزار و 750 دینار، لەکاتێکدا لەسەرەتای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 146 هەزار و 650 دینار.

دڵخوازەكانتان