د.بەشیر حەداد: باسكردنی مامەڵەی راستەوخۆی بەغدا لەگەڵ سلێمانی تەنیا بۆ كات بەسەربردنە

د.بەشیر حەداد، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەو گۆڕانکارییانەی لە مادەکانی تایبەت بە پشكی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەدا کراون، عێراق لە رووی سیاسی و سەقامگیرییەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ خاڵی سفر، لەلایەکی دیکە نابێت یەکێتی و لایەنە کوردستانییەکان کێشەکانی ناوخۆ بۆ بەغدا بگوازنەوە و لەگەڵ نەیاراندا یەک بگرن.

د.بەشیر حەداد دەڵێت:” ئەم گۆڕانکارییانە بە ڕاستی مەترسیدارن و گومانی خراپ لەسەر ئەو لایەنانە دروست دەکات کە رێککەوتنیان لەگەڵ پێکهاتەی کورد کردووە، گەڕانەوەیە بۆ خاڵی سفر و کاتی پێش رێککەوتنە سیاسییەکان بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی سیاسیی عێراق، لەبەر ئەوە، ئەمە تەنیا زیان بە هەرێمی کوردستان ناگەیەنێت، بەڵکوو زیاتر زیان بە پرۆسەی سیاسی و سەقامگیریی عێراق دەگەیەنێت، چونکە ئەم حکوومەتە و كارنامەكەی لە پەرلەمان دەنگی لەسەر درا، هاوپەیمانیی بەڕێوەبەردنی دەوڵەت کە دروست کرا، لەسەر ئەو بنەمایە بوو، کە متمانە لەنێوان لایەنەکان دروست ببێت.

د.بەشیر حەداد لە بارەی شكی سلێمانی لە بوجەی عێراق دەڵێت :” : ئەم بابەتە لە قسە زیاتر هیچی دیکە نییە، چونکە بەکردەیی ئەمە ئەنجام نادرێ و پێچەوانەیە لەگەڵ دەستووری عێراق، چونکە لە دەستووردا قەوارەیەک بە ناوی هەرێمی کوردستان هەیە، کە لە سێ پارێزگا پێکهاتووە و دوای ئەوەی دەنگ لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێ، دەبێت بە چوار پارێزگا، بۆیە ئەگەر ئەوەی ئەوان دەیڵێن بکرێ، ئەوا دەبێ دەستکاریی دەستوور بکرێت، پێشتریش داوای لەو جۆرە لە بەغدا کراوە، بەڵام بەغدا وەڵامی داوەتەوە کە داواکارییەکە نادەستوورییە و ناتوانین جێبەجێی بکەین.

ئەو کارە بکات، ئەوا دەبێ دەستوور هەموار بکرێتەوە، ئەوەش کارێکی ئاسان نییە، چونکە پشکی هەر پارێزگایەک دیار نییە کە بڵێن ئەوەندەیە.

دڵخوازەكانتان