هۆشداری لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسێکی نوێ ده‌درێت

ڕاپۆرتە ئەمریکییەکان بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسەدانیان لە ئەمریکا ئاشکرا کرد، کە بە ڤایرۆسی مرۆڤ HMPV) ) ناودەبرێت و تا ئێستا بەتەواوی نەناسراوە، نیشانەکانیشی هاوشێوەی ڤایرۆسەکانی تری هەناسەدانن.

ماڵپەڕی CNN بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکاCDC) ) كە سەر بە وەزارەتی تەندروستی ئەمریکایە،ئەم ڤایرۆسە دەبێتە هۆی زۆرێک لە نیشانەکانی نەخۆشیەکانی تری هەناسەدان، وەک کۆکە و ئاوی لوت و قورگ ئێشە و تا، لەئەنجامیشدا کەسی توشبو دەبێت لەژێر چاودێری چڕدا بمێنێتەوە.

باسی له‌وه‌ش کردووه‌، حاڵەتەکانی HMPV) ) لە بەهاری ئەمساڵدا لە ئەمریکا بەرزبونەتەوە، چونکە یەکەکانی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکان پڕبون لە منداڵانی بچوک و بەساڵاچوان، کە زیاتر بەرکەوتەی توشبونیان بەم هەوکردنە هەیە. ڕەنگە زۆربەی ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسەکە بون نەیانزانیبێت کە توشی ڤایرۆسی مرۆڤHMPV) ) بوون، چونکە بەزۆری نەخۆشەکان لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان و کلینیکەکانی فریاکەوتن پشکنینیان بۆ ناکرێت.

دڵخوازەكانتان