یەکەم کاروانی حاجیانی عێراق بەرەو سعوودیە بەڕێکەوت

فەرمانگەی حەجی نەجەف رایگەیاند، یەکەم گەشتی فڕۆکەوانی حاجیانی عێراق کە پێکهاتبوون لە 144 حاجی پارێزگای دیوانییە بەرەو وڵاتی سعوودیە بەڕێککەوتن.

ئەمڕۆ سێشەممە، 30ی ئایاری 2023، حامد حەمەد حەسەن، بەڕێوەبەری فەرمانگەی حەجی نەجەف، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی راگەیاند: ” ئەمڕۆ کاتژمێر 5:20 خولەکی بەیانی، یەکەم گەشتی حاجیانی پارێزگەی دیوانیە لە فڕۆکەخانەی نەجەف بەرەو وڵاتی سعوودیە بەڕێکەوتوون کە ژمارەیان 144 حاجیە.

ئاماژەی بەوەشکرد: هەر ئەمڕۆ گەشتێکی دیکەی حاجیان لە هەمان فڕۆکەخانە لە کاتژمێر 9:30 خولەکی شەو بەڕێدەکەون بەرەو سعوودیە.

حەسەن دەشڵێت: “سبەی چوارشەممە، 192 حاجی، لە پشکی پارێزگای نەجەف بەڕێدەکەوێت و لە یەکەمی مانگی حوزەیرانیش، دوو گەشتی ئاسمانی پارێزگاکانی کەربەلا و موسەننا دەبێت”، روونیشی دەکاتەوە کە “گەشتەکان بۆ ماوەی نزیکەی دوو هەفتە بەردەوام دەبن”.

دڵخوازەكانتان