عێراق ڕێگری لە ئافرەتان دەکات بەشداریی پاڵەوانێتییەکانی لەشجوانی بکەن

یەکێتیی لەشجوانی عێراقی ڕەتی دەکاتەوە ئافرەتان بەشداری لە پاڵەوانێتییەکانی لەشجوانی بکەن، لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، “بەهۆی ئەوەی لەگەڵ دابونەریت و بنەما ئایینییەکانی عێراق ناگونجێت”.

ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی 05ـی 2023 فایز عەبدولحەسەن سەرۆکی یەکێتی لەشجوانی و جێگری سەرۆکی یەکێتی لەشجوانی ئاسیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: نە ئایینەکەمان، نە دابونەریت و نەریتەکان ڕێگە بە بەشداریکردنی ئافرەتانی عێراق دەدەن لەو پێشبڕکێیانەی کە لەلایەن فیدراسیۆنە نێودەوڵەتیی و ئاسیاییەکانەوە ڕێک دەخرێن، بەشداربن.

ڕاشیگەیاند: ئاساییە ئافرەتانی عێراق یاری لەشجوانی بکەن بۆ ئەوەی جەستەیەکی تەندروست و بەهێزیان هەبێت، بەڵام نابێت ئافرەتان بەشداری پێشبڕکێکان بکەن، چونکە بە ئایین و دابونەریتی ئێمە ڕێگە نادات.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئەگەری هەیە پاڵەوانێتییەکی تایبەت بۆ ئافرەتان لەژێر سەرپەرشتی ستافی ئافرەتان ساز بکەن، کە پاڵەوانێتییەکە تەواو جیاوازە لە پاڵەوانێتییەکەی پیاوان.

دڵخوازەكانتان