لەمەودوا وەرگرتنی گەنم ئازاد دەکرێت لە سایلۆکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، بۆ له‌مه‌وپاش وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ سایلۆكان ئازاد ده‌بێت و ده‌توانن به‌رهه‌مه‌كانیشیان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ـی 5ـی 2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: بۆ لەمەودوا وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان ئازاد دەکرێت، جووتیاران دەتوانن گەنمەکانیان راستەوخۆ تەسلیمی سایلۆکان بکەن، بەپێی ئەو پشتیگریەی لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆیان دەکرێت.

باس لەوەش کردووە، بڕیاردرا بە کردنەوەی دەروازەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەڕووی هەنارده‌كردنی بەرهەمی خۆماڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان.

دڵخوازەكانتان