لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی گرنگ بەرێوە دەچێت
بەپێی زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 29 /5/2023 ، هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر ماددەکانی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە دەکات.
هەر بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا زیاتر گفتوگۆكان تایبەت دەبێت بە مادەکانی 13 و 14ی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق کە پێشتر رێککەوتنی لەسەر کراوە.
شەوی رابردوو چوارچێوەی هەماهەنگیش لە بەغدا کۆبووەوە ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ هاوپەیمانی بەرێوەبردنی دەوڵەت کۆ ببێتەوە.