کەشناسی : ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکە هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی 05ـی 2023 ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان بەزۆری هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵێکی سووک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان و شاری دهۆک، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکانی باکور تاوەباران دەبارێت لەگەل برووسکە.

لەبارەی گۆڕانی پلەکانی گەرما کەشناسی ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، خێرایى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ( 10 – 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری چالاکبوونی هەیە بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، هاوکات مەوداى بینین کەم دەبێتەوە بۆ 6  کیلۆمەتر.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە کەشناسی ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان هەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ تاوەباران و برووسکەی کورتخایەن لە ناوچە جیاجیاکان، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی باکور و خۆرهەڵات، هەروەها بەردەوامی تۆز و خۆڵەکە لە زۆربەی کاتەکاندا. ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت و مەوداى بینین لەنێوان ( 7  – 9 ) کیلۆمەتر دەبێت.

دڵخوازەكانتان