مەسرور بارزانی: پابەندم بەوەی كوردستان بگۆڕم بۆ نەتەوەیەكی پڕ لە زانست و زانیاری

ئەمشەوی یەكشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند كە پابەندە بەوەی كوردستان بگۆڕێت بۆ نەتەوەیەكی پڕ لە زانست و زانیاری.

سەرۆكی حكوومەت لە میانی وتارێكدا كە لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک پێشكەشی كرد، بە قوتابیانی دەرچووی راگەیاند كە بوێر بن و متمانەیان بەخۆیان هەبێت و سنوورەكانیان تاقی بكەنەوە.

مەسرور بارزانی هەروەها گوتی: “پابەندم بەوەی كوردستان بگۆڕم بۆ نەتەوەیەكی پڕ لە زانست و زانیاری.”

هەروەها گوتیشی لە گۆڕانكاری ناترسین و خۆمان لەگەڵ رووداوەكان دەگونجێنین.

سەرۆكی حكوومەت دووپاتیشی كردەوە كە ئەو پارەیەی لە چاكسازیدا دەگەڕێننەوە، لە ئابووریدا وەبەرهێنانی پێ دەكەن.

ئەمشەو بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک ده‌ستی پێ كرد.

دڵخوازەكانتان