لە‌ پە‌رلە‌مانی عێراق چی ڕوودە‌دات؟!..

د.سالار عوسمان

مەبەستمان هەموو پەرلەمانی عێراق نییە، مەبەستمان هەموو لیژنەی داراییش نییە، دیارە مەبەســـتمان هیچ حزب و لایەن و تەوجوهێکی سیاســـییش نییە بە ڕەهایی، مەبەســـتمان گروپگەلێکە، کە ســـەریان لە نێو فیتنە و قاچیان لە شـــوێنی سروشتیی خۆیاندا نییە و، بە خەیاڵی پووچی خۆیان، گوایە هەرێمی کوردستان لاواز دەکەن، جارێ دەبێ بزانن، هەرێم لاواز نابێ، چونکە ئەم چەند گۆڕانکارییانەی خستوویانەتە نێو پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی:

ـ دژی عێراقە بە مانای عێراقی نوێ و دیموکراسی.

ـ دژی دەستوور و ڕێککەوتن و شەراکەتە، کە عێراقی لەسەر وەستاوە. ـ دژی ئیتیفاقـــی نێوان ســـەرۆکوەزیرانی عێراق و ســـەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە. ـ پێوەندیی عێراق و هەرێم تێکدەدات، کە مەتڵەبی دونیا و دۆستان نییە.

ـ ڕاگەیاندنـــی شـــەڕە لـــە دژی خەڵکی هەرێمی کوردســـتان و دەســـکەوتە شەرعییەکانی.

ـ لـــە هەموو ئەمانە گرنگتر، ئەو گروپگەلە پێناچـــێ مێژوویان خوێندبێتەوە، پێناچـــێ عیبرەتیان لە پەندەکانـــی مێژوو وەرگرتبێ، پێناچـــێ لە ئیرادەی تەسلیمنەبوونی کورد حاڵی بووبن و، پێشناچێ لەوە تێبگەن، کە کار گەیشتە ســـەر ستەم، کورد و کوردســـتانییان هەموو دەبنە یەک دەنگ و یەک بازوو و یەک چارەسەر!..

ـ خاڵی کۆتاییش کە دەمەوێ باســـی بکەم ئەم (10٪ )یەیە، کە هەندێ قین لە دڵ و دژە کورد دەهۆڵی بۆ دەکوتن، پرســـیارێکی زۆر سادە،: ئەرێ ئەگەر هیچ سەرچاوەیەکی داهات لە دەست هەرێم نەمێنێ، هەرێم چۆن ئەم (10٪ )یە بداتەوە؟!.. خۆ نابێ ئەوەش لە بیر بکەین، کەس بەقەد هەرێمی کوردســـتان، حکومەتی هەرێم و شەخسی بەڕێز سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەرۆش نییە ئەم پرسی پاشەکەوتە چارەسەر بکرێ، بەڵام ئەمە بەوە دەکرێت، هەرێم داهاتەکانی پارێزراو بێت، کە ئێســـتا ئەم گروپگەلە نەیار و ناحەزە دەیانەوێت زەوتی بکەن، کە دڵنیاین پێیان ناکرێ و بۆیان ناچێتە سەر و ئەم خەونەشیان وەک باقی خەونە نەزۆکەکانی تر پووچەڵ دەبێتەوە.

دڵخوازەكانتان