پرۆسەی هەڵبژاردن لە توركیا كۆتایی هات
ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6:15 خولهك، قه‌ده‌غه‌ی په‌خش هه‌ڵده‌گیرێت و سیسته‌مه‌كه لای ئێمه كێشه‌ی نییه و داتاكانی هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام تۆمارده‌كات.
ئەحمەد یەنەر هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، سه‌رجه‌م زانیارییه‌كان به پارت و لایه‌نه‌كان ده‌ده‌ین، تا ئێستا هیچ پێشێلكارییه‌كیش تۆمارنه‌كراوه.
ئەمڕۆ گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا بەڕێوەچوو و پڕۆسه‌ی ده‌نگدان كۆتاییهات، هەر یەک لە کەمال کڵچدارئۆغڵو، و رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا.
لە پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا زیاتر لە 60 ملیۆن و 904 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، 47 هەزار دەنگدەر لە رووی تەمەنەوە بۆ یەکەمجارە بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان دەکەن.
بۆ پرۆسەی دەنگدان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا، 191 هەزار و 884 هەزار سندووقی دەنگدان لە تورکیا دانراون.