وەزیری دارایی : ئیرادەی خێر هەر سەردەكەوێ
وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا كراون، مه‌به‌ست لێی دروستكردنی كێشه‌یه له نیوان هه‌ولێر و به‌غدا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئاوات جه‌ناب نووری، وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كان تا په‌سه‌نندكردنی بودجه كێشه‌ی دارایی له نیوان هه‌ولێر و به‌غدا نابێت.”
روونیشی كره‌وه كه به‌پێی رێككه‌وتنه‌كان هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی ته‌واو ده‌ستوورییه و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی خۆی هه‌یه، به‌ڵام گۆڕانكارییه‌كانی مادده‌ی 13 و 14 له پرۆژه‌یاسای بودجه هیچ ده‌سه‌ڵاتیكی بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌هێشتووه‌ته‌وه.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، “هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به سه‌رجه‌م رێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌ر گۆڕانكارییه‌كیش له پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا، له ده‌ره‌وه‌ی رێككه‌وتنی نیوان هه‌ولێر و به‌غدا بێت، نایاساییه.”
وه‌زیری دارایی رایشی گه‌یاند: ” ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا كراون، ئامانج لێی دروستكردنی كێشه‌یه و بۆ تێكدانی كه‌شی ئه‌رێنی نیوان هه‌ولێر و به‌غدایه.”
گوتیشی: ئەوانەی موزایەدە بە بابەتی پاشەكەوتی مووچە دەكەن، خۆزگە پارەشیان بۆ تەرخان بكردایە، جه‌ختیشی كرده‌وه، “ئیرادەی خێر هەر سەردەكەوێ، ئەوەی من بزانم ئێستا ئیرادەی خێر لە بەغدا خەریكی جووڵەیە.”