“شەممەی داهاتوو دەنگ لەسەر بوجەی عێراق دەدرێت”

ئەندامێكی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت: “شەممەی داهاتوو دەنگ لەسەر بودجه دەدرێت، بۆ پشكی هەرێمی كوردستانیش هەواڵی دڵخۆشکەر هەیە.”

ئەمڕۆ چوارشەممە 24/5/2023، د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند: “گفتوگۆکانی بودجە لە لیژنەکەمان بەرەو کۆتایین و دەنگدان لەسەر مادەکان بەردەوامە و سبەی پێنجشەممە تەواو دەبێ و دەدرێتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان.”

ئاشکراشی کرد: “بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بودجە بەڕێوە بچێت و دەنگ بۆ پەسندکردنی دەدرێت.”

رۆژی 13ـی ئاداری 2023، ئەنجوومەنی وه‌زیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ند كرد، کە زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و رۆژی 5/4/2023، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجە كرد و رۆژی 16ی نیسانیش خوێندنەوەی دووەمی بۆ كرا.

لەبارەی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستانەوە، ئەو پەرلەمانتارە گوتی: “گفتوگۆکان بۆ ئەو مادە و بڕگانەی پەیوةندیيان بە بەشی هەرێمی كوردستان هەیە، دڵخۆشکەرن، لەوانە جێگیركردنی پشكی هەرێمی كوردستان و مووچەی فەرمانبەران.”

دڵخوازەكانتان