پەرلەمانی کوردستان کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کارا کردەوە

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 58 پەرلەمانتار کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کارا کرایەوە.

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند: کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی 58 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کارا کرایەوە و ئەندامانی کۆمسیۆن دەنگیان پێ درا.

 شوان کەریم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند؛ کە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، بە زۆرینەی دەنگ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کارا کرایەوە، دوای ئەوەش کۆبوونەوە تەواو بوو.

ئەوەشی خستە روو کە پارتی لە خەمی ئەوەدایە پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت، “ئێستا بە خەڵکمان نیشان دا ئێمە دەمانەوێ هەڵبژاردن بکرێت، ئێمە هەموو مەرجەکانمان قەبووڵ کرد تا هەڵبژاردن بکرێت.”

دڵخوازەكانتان