ژمارەیەك لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بێ ئاو دەبن

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی شكانی هێڵی دووی بۆری ئاوی دوكان-سلێمانی ژمارەیەك لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بێ ئاو دەبن، تیمەكانیشیان لەهەوڵدان بەزویی ئاو بگەڕێتەوە بۆ دانیشتوانی ئەو گەڕەكانە.

ئامانج جەلال لێپرسراوی راگەیاندنی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە نزیك ناوچەی كۆتەڵ هێڵی دوەمی بۆری ئاوی دوكان-سلێمانی شكاوە، تا ئێستاش هۆكاری شكانەكەی دیار نیە.

وتیشی، “بەهۆی شكانی هێڵی دوەمەوە، زۆربەی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و ناوچەكانی قڕگە بێ ئاو دەبن، لەئێستاشدا تیمەكانمان لە شوێنی شكانی بۆریەكەن و لەهەوڵدان بۆ ئەوەی بەزوترینكات و كەمتر لە 24 كاتژمێر ئاو بگەڕێننەوە بۆ دانیشتوانی شاری سلێمانی”.

دڵخوازەكانتان