کامێراكانی پۆینت تو پۆینت لە نێوان دوکان و تاسڵوجە دەکەونە کار

هاتوچۆى سلێمانى شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لەمڕۆوە، کامێراى پۆینت تو پۆینت لە نێوان دوکان و تاسڵوجە دەکەونە کار.

بەپێى ئاگادارییەکە، لەمڕۆوە، پرۆژەی کامێرای چاودێری تیژڕەوی ناسراو بە خاڵ بۆ خاڵ Point to Point، وەکو هەنگاوی یەکەم 24 کامێرا لە نێوان تاسڵوجە تا دوکان تا یەکشەممە 28ی ئایاری 2023 دەچنە قۆناغی تاقیکردنەوە (تێست) و تیژڕەوی تۆمار دەکەن، بەڵام شوفێرانی سەرپێچیکار سزا نادرێن.

دڵخوازەكانتان